Shahid Beheshti
University of Medical Sciences

 

February 28, 2020 - 
 
Home > Languages > Kurdish  

کورته مێژوو

زانکۆی زانستی پزیشکی شەهید بهشتی (SBMU) یەکێ لە سێ زانکۆکانی زانستی پزیشکییەکانی شاری تاران پێتەختی ئێرانە.

ئەم زانکۆیە لە ساڵی 1961 لە گەڵ دامەزراندنی کۆلیژی پزیشکی دەستی بە کار کرد. بوودجەی زانکۆ حوکمیە و بەردی بناخەی زانکۆ بریتییە لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، سەرۆکی زانکۆ و ڕاوێژگای زانکۆ. جیا لە ئەمانە بریکاری فێرکاری، لێکۆڵینەوە و تەکنیکی، لەش ساقی، چارەسەری، خۆراک و دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکان، فەرهەنگی و خوێندکاری و نێونەتەوەیی، تەوەری سەرەکین لە بۆ گەیشتن بە ڕاسپاردە زانستییەکان.

ئێستاکە زانکۆ، بە 12 کۆلیژ، 26 بەشی پسپۆڕی باڵا، 48 بەرنامەی فلۆشیپ، 35 پسپۆڕی، 49 بەشی پلەی دوکتۆرا و سێ بەشی پزیشکی گشتی ( پزیشکی، دەرمانسازی و پزیشکی ددان) میوانداری لە هەژماری زۆر لە خوێندکارانی بەشەکانی زانستی پزیشکییەکان دەکات.

لە زانکۆ 1415 ئەندامی دەستەی زانستی بریتی لە 209 مامۆستا، 403 مامۆستای یاریدەر، 738 زانستیار و 60 گوتاربێژ هەیە کە تا ئێستاکە زۆرتر لە 12780 خوێندکاریان پەروەردە کردووە. شیاوی گوتنە کە زانکۆ خاوەنی 5 ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوە و زۆرتر لە 69 ناوەندی لێکۆڵینەوەیە کە لەم هەژمارە، 7 ناوەند خەریکی چالاکی لە ئاستی نێونەتەوەیی لە ناوەندەی پاک و خاوێنی جیهانین (WHO).

زانکۆ جگە لە فێرکردنی خوێندکارەکان لە بەشە جۆربەجۆرەکان، ئەرکی خزمەت گوزاری لە بوارەکانی پاک و خاوێنی و چارەسەری بە ئێرانییەکان و هەندێ لە وڵاتانی دیکە لە ئەستۆیدایە و لە ساڵی 1988 وە زانکۆکانی زانستی پزیشکییەکانی وڵات لە ژێر چاودێری وەزارەتی " بهداشت، درمان و علوم پزشکی" دان.

کۆلیژەکان

نەخۆشخانەکان

بە خێربێن بۆ زانکۆ

پێوەندییە نێونەتەوەییەکان

پێوەندی لە گەڵ ئێمە

 

 

Shahid Beheshti University of Medical Sciences

t

7th Floor, Bldg No.2 SBUMS, Arabi Ave, Daneshjoo Blvd, Velenjak, Tehran, Iran. Post code: 19839-63113
Tel : +98 21 22 43 97 70
Fax : +98 21 22 43 34 55
Email:     " Intl_office@sbmu.ac.ir "

Quick Links

          
Copyright © 2012 Shahid Beheshti University of Medical Sciences... All rights reserved. | Privacy Policy