تاران پێتەختی ئێران و پارێزگای تارانە، ڕێژەی دانیشتووانی دەوروبەرەی 598، 233، 12 ، گەورەترین، گەورە شاری ئێران، گەورەترین، گەورە شاری ڕۆژئاوای ئاسیا و پێنجەمین شاری گەورەی دنیایە.
لە سەدەکانی 20 و 21 تاران مەنزڵگەی کۆچەرانی زۆرێک لە سەرانسەری ئێران بووە و ئێستاکە شاری تاران شارێکی پێشکەوتووە و بورجی ئازادی و میلاد وەکوو هێمای ئەم شارە ناسراون. لە بواری ڕێژەی دانیشتووانەوە، تاران 29 هەمین شاری دنیایە و بە درێژایی مێژووی ئێران زۆر جارە جێگوڕکی کراوە و تاران 32 هەمین پێتەختی نەتەوەیی وڵاتی ئێرانە.
زمانی فەرمی وڵات فارسییە کە زیاتر لە 98% ئێرانییەکان بەم زمانە قسە دەکەن، بە لە بەر چاو گرتنی بارودۆخی جیوگرافیایی، تاران خاوەن کەش و هەوایەکی جۆربەجۆرە، لە باشوورەوە هەتا باکوور. لە باکووی شار زنجیرە چیای ئەلبوورز هەیە و لە باشووری شار دەشتایی تاران، بە گشتی تاران لە بەهار و پاییز خاوەن کەش و هەوایەکی فێنک و لە هاوین گەرم و وشک و لە زستان ساردە.
تاران شارێکی مێژووییە و زۆربەی لە مزگەوتەکان، کۆشکەکان، مۆزەخانە و ناوەندەکانی کڕین لەم شارە دایە.
تاران خاوەن گەورەترین و بایەخدارترین ناوەندی زانستی ئێرانە بە هەبوونی زیاتر لە 50 ناوەندی زانستی و زانکۆ.
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەهید بهشتی لە باکووری تاران و لە بناری زنجیرە چیاکانی ئەلبوورز دایە ئەم زانکۆیە یەکێ گرینگترین جەمسەرەکانی زانستی وڵاتە لە زانستی پزیشکییەکانا.
زانکۆ لە ساڵی 1961هاوڕێ لە گەڵ دامەزراندنی زانکۆی پزیشکی دەستی بە کار کرد و ئەمڕۆکە 12 کۆلیژ و 1200 ئەندامی دەستەی زانستی ڕاهێنان بە 12000 خوێندکار دەکەن.
خزمەتگوزارییەکانی نیشتەجێ بوون:
لە کاتی ناونووسی خزمەتگوزارییەکانی نیشتەجێ بوون و خەوتن دەدرێ بە خوێندکاران
خۆراک:
لە خواردنگەکانی زانکۆ خۆراکی گەرم دەدرێ بە خوێندکاران، سیستەمی پاشکەوتی خۆراک (نانی نیوەڕۆ و نانی ئێوارە) بە شێوەی ئەنترنتییە و پسپۆڕانی خۆراک، ڕاوێژکاری خۆڕایی ئەدەن بە خوێندکاران
بیمەی خوێندکاری:
تەواوی خوێندکاران ئەتوانن لە خزمەتگوزای چارەسەری بیمە کەڵک وەربگرن، تەواوی خوێندکارنی ئێرانی و بیانی هاوڕێ لە گەڵ ناونووسی لە زانکۆ هاوکات بیمە دەکرێنەوە.
هاتووچوو
لە کاتژمێری جۆربەجۆر بە شێوەی گشتی خوێندکارەکان لە شوێنەکانی خەوتن دەگوازرێنەوە بۆ کۆلیژەکان.
گەشت و گوزار:
زانکۆ بە شێوەیەکی تەکۆزی پلانی هەیە بۆ گەشت و گوزار (فەرهەنگی، ئایینی و گەشتکردن) ئەم گەشتانە 1 یام چەند ڕۆژەیە لە نێو یام دەرەوەی تاران پلانی بۆ دائەنرێ.
|